هه‌ندێک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه ، ئاماژه‌یان به‌وه کردوه ئه‌گه‌ر بێتوو ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌رده‌وام بن ، ئه‌وا به‌دووری نازانن که ببێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌لعێراقیه خۆی به قوربانی ده‌زانێت له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت به دووری نازانێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانییه‌وه بۆ سیاسه‌تی ستراتیژیه‌وه هه‌بێت که ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ململانێ هه‌یه له نێوانیاندا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌شڵێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقیه له حکومه‌تیش بکشێته‌وه، نابێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت ، چونکه ئه‌م حکومه‌ته له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی پێکهاتووه و ده‌شکرێت حکومه‌ت ببێته حکومه‌تێکی زۆرترایه‌تی چونکه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هاوپه‌یمانی کوردستانی پێکڕا ده‌توانن ئه‌و حکومه‌تی زۆرترایهتیه پێکبهێنن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:45 خوله‌که.