ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق هه‌ر ته‌نها له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کاندا نه‌ماونه‌ته‌وه و ئێستا که‌وتۆته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌کانیش وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان یان لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیانه هۆکارێکن بۆ هه‌روادێ و زیاد بوونی قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق و ده‌شڵێت له‌وانه‌شه دوای ئه‌و واده‌ی سه‌د ڕۆژه‌ی نوری ئه‌لمایکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دایناوه بۆ پێداچونه‌وه به کاروباره‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی ئه‌وجا دیارده‌کانی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه زیاتر ده‌ربکه‌وێت.
به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حکومه‌تێکیش پێکبهێنرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی بێت و ئه‌وی به‌شداری نه‌کات تیایدا وه‌ک ئۆپزسیۆن ده‌مێنێته‌وه له په‌رله‌ماندا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.