هه‌ندێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان داوا ده‌که‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو عێراق پشتیوانی له هه‌ڵوێستی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بکه‌ن بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ڕای گشتیه‌وه که لایه‌نه شیعه‌کان به گرنگیه‌وه لێی ده‌ڕوانن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی مالیکی به ڕژد ده‌زانێت بۆ کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا چونکه لایه‌نه‌کانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له ژێر هه‌ر کاریگه‌ریه‌کدا بێت بڵێن پێویسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکشێنه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:46 خوله‌که.