چه‌ند ڕۆژێک ماوه بۆ 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن. گومانی تێدا نییه ژنان له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌یان هاویشتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا چه‌ند به‌ره‌و پێش چوون؟
هانا شوان: بوونی وڵاتانی موسڵمانی پارێزگار له چوار ده‌وری کوردستان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر کێشه‌کانی ژناندا هه‌یه
هانا شوان ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد و چالاکی مافه‌کانی ژنان و سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی رێوان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که‌لێنێکی گه‌وره له نێوان ژنان و رێکخراوه‌کانی ژناندا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ژنان باوه‌ڕیان به ئێمه نییه ، به هۆی به روون و ئاشکرا نه‌بوونی هه‌نگاوه کورته ستراتیجیه‌کان و هه‌نگاوه درێژه ستراتیجیه‌کانیان . ژنان له زۆر بواردا پێشکه‌وتوون، به‌ڵام له زۆر بواری تریشدا که پێویسته هه‌بن هێشتا پـیوارن .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:08خوله‌كه.