هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ نوسیویانه که پارتی به‌عس له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ، ناسراو به( حاکم فه‌رهاد) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه پاش گۆڕینی ناوی پارتییه‌که بێت و هه‌روه‌هاش پاش گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی بێت له ئایدیۆلۆژیا و بۆچونه‌کانی پارتییه‌که‌دا.
حاکم فه‌رهاد له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، باسیش له‌وه ده‌کات که به‌هۆی بارودۆخی سیاسی عێراقه‌وه ده‌بوایه هه‌وڵ بدرێت حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی پێکبهێنرێت.
له‌سه‌ر دانانی دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ ، وه‌ک جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، که پێشتر به بڕیارێکی لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری ڕێگه‌ی نه‌درایێ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێی دوو هه‌زار و ده‌دا به‌شدار بێت ، حاکم فه‌رهاد ده‌ڵێت دکتۆر موتڵه‌گ و ئه‌وانی تریش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقدا داوای لێبوردنێکی گشتییان کرد له گه‌لانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:40 خوله‌که.