کۆمەڵە چەکدارێک لە سوریا لانیکەم 10 کەس لە گوندێکی عەلەوییەکان دەکوژن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری ململانێکانی ناو سوریا دەکات ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی کۆمەڵە چەکدارێک لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندێکی عەلەوییەکان لە سوریا لانیکەم 10 کەسییان کوشتووە و ئەم ڕووداوەشی بە "کۆمەڵکوژی" ناودێر کرد.

وتیشی " شەوی هەینی چەکدارەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە، 10 هاووڵاتی سڤیلییان لە گوندی ئەرزا کوشتووە کە دەکەوێتە پارێزگای حەماوە و کۆمەڵگەی عەلەوییەکانی تێدا دەژین."

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری ڕامی عەبدلو ڕەحمان وتی منداڵێک و ژنێکی بەساڵاچوو لە نێو کوژراوەکاندا بوون.

وتیشی چەکدارەکان " موسوڵمانی سوننە بوون " و هێرشەکە سەرجەم نیشانەکانی " کوشتاری تائیفی " پێوە دیارە.

هوکات ڕۆژی هەینی 31ی مانگی یەک ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە عاتف نەجیب، پورزای بەشار ئەدەسیان لە شاری لازقیە دەستگیر کردووە.

عاتف نەجیب لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا سەرۆکی "دەزگای ئاسایشی سیاسی" دەرعا بووە لە باشوری سووریا.

ئەو کەسە بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە سوریا تۆمەتبارە و لەلایەن ئەمەریکاشەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس