سه‌رۆک وه‌زیری سۆشیالیستی یۆنان جۆرج پاپاندریۆ و ڕێبه‌ری توندڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌نتۆنیۆ ساماراس له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووباره کۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیر و کابینه‌یه‌کی نوێ که کاره‌کان به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی ناوچه‌ی یورۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا.
وا چاوهڕواندهکرێت وه‌زیرانی دارایی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر سه‌رفکردنی 11 ملیار دۆلاری تر له پـرۆگرامی به هاناچوونی قه‌رزه‌کانی یۆنانه‌وه.
به‌ڕێز پاپاندریۆ ده‌ستی له کارکشـانۆتهوه له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمان که مۆڵه‌ته‌که‌ی کورت ده‌بێت و به‌رپـرسیار ده‌بێت له په‌سه‌ندکردنی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی یه‌کێتی ئه‌وروپا که پـێویسـته یۆنان جێبه‌جێی بکات.
به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت یۆنان باج زیادبکات و هه‌روه‌ها پـۆسته‌کان و موچه‌کانی حکومه‌ت که‌مبکاته‌وه.
هاوپهیمانیـیهکه حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات هه‌تاکو هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ که بڕیاره له 19 ی مانگی دوودا به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڕێز پاپاندریۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوپه‌یمانه نوێـیه‌که ناکات و هێشـتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌نیازبێت خۆی بۆ سـاڵی ئاینده کاندیدبکاته‌وه.
گوته‌بێژی حکومه‌تی یۆنانی گوتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕۆژێـکی مێژوویی بووه بۆ یۆنان له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر قایل بوو ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له مایهپـوچی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵـکانی ئاسایی یۆنان ده‌ڵێن هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران وه‌ک یه‌کن و هه‌ڵبژاردنی نوێ هیچ پـێویست ناکات.