شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکیسدا لە ئەسینا وتی یۆنان و سعودیە گرێبەستێک لە وزەی نوێکراوەدا واژۆ دەکەن و تاوتوێی بابەتەکانی وەبەرهێنان و ئاسایش دەکەن.
سەردانەکەی بن سەلمان بۆ یۆنان لە ساڵی 2018 ەوە و دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی یەکەمین سەردانی فەڕمییەتی بۆ وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا.
شازادە محەمەد لە پاڵ میتسۆتاکیسدا وتی " ئەمڕۆ دەتوانین یاداشتێکی لەیەک تێگەیشتن واژۆ بکەین و وزەی نوێکراوە بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لەڕێی یۆنانەوە بۆ یۆنان و باشووری ڕۆژئاوای ئەوروپا دابین بکەین."
دوایین سەردانی محەمەد بن سەلمان بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2019 دا بوو بۆ ژاپۆن و لەوێ ئامادەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست بوو.
لە مانگی پێنجدا سعودیە و یۆنان ڕێکەوتن لەسەر مەرجە سەرەکیەکان بونیادنانی کارێکی هاوبەش بۆ دروستکردنی کێبڵی زانیاریی کە ناسراوە بە " ڕێڕەوی زانیاری لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ دەریای ناوەند "، کە لەلایەن مێنا هوبەوە پەرەی پێدەدرێت. هەریەک لە کۆمپانیای ئێس تی سی سعودیە و کۆمپانیای تی تی ئێس ئەی خاوەنین.
سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی یۆنان وتی ڕەنگە ڕێکەوتنێک لەسەر کێبڵەکەی ژێر دەریا و ڕێکەوتنەکانی دیکە لە بوارەکانی وزە و سەربازیدا واژۆ بکرێن.
سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکیس وتی " ڕێکەوتنی گرنگ واژۆ دەکەین و دەرفەتێکمان دەبێت بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە."
دوای سەردانەکەی بۆ یۆنان، شازادە محەمەد بن سەلمان سەردانی فەڕەنسا دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
شازادەی جێنشین دەڵێت سعودیە و یۆنان گرێبەستێکی وزە واژۆ دەکەن
شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان و سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکیس