سه‌رۆکی یۆنان له‌گه‌ڵ سێ پارتیـیه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه وه‌ک دوا هه‌وڵ بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانی.
کارۆلۆس پاپۆلیاس سه‌رۆکی یۆنان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی پارتی دیموکراسی نوێی کۆنه‌پارێز و پارتی ڕادیکاڵی لیبراڵی و پارتی سۆشیالیسـدا کردووه. وه‌هاش بڕیاره دواتریش له‌گه‌ڵ پارتیـیه بچووکه‌کانی تریشـدا کۆبوونه‌وه بکات، واته ئه‌وانه‌ی توانیویانه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 6 ی مانگی پـێـنجدا کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتبهێنن.
ئه‌م وتووێژانه‌ش دواترین هه‌وڵی سه‌رۆکی یۆنانن تاوه‌کو ئه‌گه‌ری سـازدانی هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ دوربخرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هیچ یه‌کێـک له لایه‌نه‌کان نه‌یانتوانی ده‌نگی پـێویست به‌ده‌سـتبهێنن بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی زۆرینه له په‌رله‌ماندا.
ئیڤانگێلۆس ڤێنیزێلۆس سه‌رۆکی پارتی سۆشیالیست له پاش کۆبوونه‌وه‌که گوتوویه‌تی گه‌شبینه، به‌ڵام کهشـبینیـیهکی سنووردار.
هه‌ردوو لایه‌نی دیموکراسی نوێ و سۆشیالیست ده‌توانن هاوپه‌یمانێتی پـێـکبهێنن ئه‌گه‌ر بێت و پارتی دیموکراتی چه‌پ لهگهڵیاندابێت، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه هه‌تا ئێسـتاش ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و پارتی لیبراڵی ڕادیکاڵی تیادا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌میش نایکات.