ڕۆژی چوارشه‌ممه پـێـکدادان له نێوان پـۆلیس و کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر ڕوویدا که هه‌وڵیان ده‌دا چوارده‌وری په‌رله‌مانی یۆنان بگرن، وه هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنیان.
کرێـکاران له یۆنان له دووه‌م ڕۆژی مانگرتنه گشـتیـیه 48 کاتژمێرهکهیاندان و به‌هۆیه‌وه کار له هه‌موو وڵاته‌که‌دا وه‌سـتاوه. ئه‌م مانگرتنه له دژی پـلانێـکی نوێـی وڵاته‌که‌یه بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.
پـێـکدادانه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویاندا له‌و ده‌مه‌ی یاسادانه‌ران تاووتوێی ئه‌و پـلانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر جۆرج پاپاندریۆیان ده‌کرد که بۆ زیادکردنی باج و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت و فرۆشـتنی موڵکه‌کانی ده‌وڵه‌ته.
که‌سایه‌تی کۆنه‌پارێزی ئۆپـۆزسیۆن ئـێـلسـا پاپادیمیترۆ گوتویه‌تی ئه‌و خۆی له پارته‌که‌ی جودا کردۆته‌وه و ده‌نگ بۆ پـلانی دهسـتگرتنهوهکه ده‌دات کاتێـک ڕۆژی چوارشه‌ممه بگاته په‌رله‌مان.
له یه‌که‌م ڕۆژی مانگرتنه گشـتیـیهکهدا که ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س له خۆپـیشـاندانێـکدا له ئه‌ثینا به‌شـداریان کرد. سه‌ره‌تا ئاشـتیـیانه بوو، به‌ڵام پاشان بۆ توندوتیژی گۆڕا. به لای که‌م 4 هه‌زار پـۆلیس به ده‌مانچه‌ی ئه‌لیکتریـکی و گازی فرمێسـک ڕێژ و تێـڵا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوونه‌وه که به‌رد و مۆلۆتۆفیان هه‌ڵده‌دا.
به لای که‌م 14 خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتگیرکراون و زیاتر له 20 که‌سیش زیانیان پـێـکه‌وتووه.