زنجیره کۆبوونه‌وه‌کانی شـاند‌ی دانوسـتانکاری لیسته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن پاش 10 کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامێـکی سه‌رکه‌وتووی به دوای ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا هێنا که داوای له سه‌رجه‌م لیسته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له ناوخۆی عێراقدا مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به پـێکهێنانی حکومه‌ت تاووتوێ بکه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه‌دا هاتووه له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئورده‌ن، گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه به‌رامبه‌ر به‌شـداری لیستی عێراقیـیه له پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوودا. به مه‌رجێـک ئه‌یاد عه‌لـلاوی بکرێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی وڵات و تاریق هاشمیش دووباره جێـگری سه‌رۆک کۆماربێت و ئوسامه نوجه‌یفیش بکرێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سـاڵح موتڵه‌گیش پـۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێبدرێت و هه‌روه‌ها ڕافع عیسـاویش له پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران بـمێنێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ ده‌خاته‌وه که پـێش چه‌ند ڕۆژێـک هه‌ندێـک ده‌زگای ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه ده‌کرد سه‌رۆک مام جه‌لال داوای لێـکراوه خۆی له کاندیدکردنی پـۆستی سه‌رۆک کۆمار بکشێنێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی لیسـتی عێراقیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:48 خوله‌كه.