نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا پاش جه‌ند مانگی به‌شداری نه‌کردن له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا، ڕۆژی شه‌ممه سوێندی یاساییان خوارد و گه‌ڕانه‌وه ناو په‌رله‌مان.
دکتۆر گونول تول، سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت نوێنه‌رانی به‌ده‌په به‌شدارییه‌کی گرنگیان هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی شه‌شدا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نوینه‌رانی کوردی تورکیا به‌ده‌ستیان هێنا زۆر گرنگ بوو له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ده‌ستورێکی نوێ بۆ تورکیا داده‌ڕێژرێت له‌و ده‌ستوره‌شدا بایه‌خێکی زۆر ده‌درێت به چه‌مکی هاووڵاتیبوون.
سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر نوینه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا نه‌بن ئه‌وا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له په‌راوێز ده‌نرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر گونول تول، سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوکارمان به‌ڵێن سالح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:59 خوله‌که.