ئه‌مڕۆ بازاڕه‌کانی ئاڵوگۆڕی بۆرسه‌ی ئه‌وروپایی به شـێوه‌یه‌کی هه‌ڵچوون و داچوون ده‌ستیپـێکرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسـیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رده‌وامی قه‌یرانی قه‌رزی وڵاتی یۆنان، ئه‌و کاره‌ی نیگه‌رانیـیه‌کانی ئابوری له‌رزۆکی جیهانی بردۆته سه‌ره‌وه.
بازاڕه‌کانی بۆرسه له له‌نده‌ن و فرانکفۆرت سه‌رجه‌م ئه‌مڕۆ به ڕێژه‌ی له سه‌دا 2 هاتنه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی سه‌رمایه‌گوزاران و کارداران له‌مه‌ڕ فرۆشـتنی له ڕاده‌به‌ده‌ری سههمهکانی واڵ سـتریت پـیشـان ده‌ده‌ن.
هاوکات به‌های بۆرسه له بازاڕه‌کانی وڵاتانی ئاسیا دابه‌زی و به‌های بۆرسه‌ی نیکیکی ژاپـۆنی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3 هاته خواره‌وه و به‌هاکانی بۆرسه له بازاڕه‌کانی سیۆل و سیدنی به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 2 دابه‌زین.