شه‌وی شه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر هه‌وڵی داوه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌کرای پایته‌ختی غانا بنیشێته‌وه، شـکستی هێناوه بچێته سه‌ر ڕێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌که و که‌وتووه به‌سه‌ر پاسێـکی بچوکدا و هه‌موو سه‌رنشینانی پاسه‌که‌ی کوشـتووه که ژماره‌یان 10 که‌س بووه.
تاقمی فڕۆکه‌که 4 که‌س بوون به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بووه.
فڕۆکه‌که که له شـاری لاگۆسی نه‌یجیریاوه هاتبوو جۆری بۆینگی 727 و خاوه‌نه‌که‌ی کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی باری نه‌یجیریایه.