به گوێره‌ی ئاژانسی ڕویتێرز نزیکه‌ی 20،000 کورد له شاری کولن له ڕۆژئاوای ئاڵمان خۆپێشاندانیان له دژی حکومه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان وه‌ڕێخست.
پولیس شه‌مه گوتی که ڕێپێوانه‌که له ناوجه‌یه‌کی پێشه‌سازی له نزیک ڕووباری ڕاینه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوو که له ئه‌وێ خۆێشاندهرانی لایه‌نگری کورد له گه‌ڵ ئه‌ندامانی که‌مینه‌ی ئاینی عه‌له‌وی خۆپێشاندانیان له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی ئه‌ردۆغان دوای کودتا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی 15ی جولای دا به‌ڕیوه‌برد.
له ئه‌م دواییانه‌دا حکومه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ستوری گرتنی قانووندانهرانی پارتی دێموکڕاتێكی خه‌ڵکی دا، که تورکیا تاوانی ده‌خاته سه‌ر باڵی ڕاستی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
پارتی دێمۆکڕاتیکی خه‌ڵک ئه‌و ئێدعایهی تورکیا به‌ڕاست نازانێت.