وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەڵمانیا بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای کردووە لە ئەڵمانیا بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دەستگیرکردنی شەش چالاکەوانی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە کە یەکێک لە چالاکەوانەکان ئەڵمانیە.
مارتن شایڤەری وتەبێژ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل پشووی هاوینەکەی خۆی بڕیوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەرلین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە.
وتەبێژەکە دەستگیرکردنی چالاکەوانەکان و تۆمەتبار کردنیان بە تیرۆریست لەلایەن تورکیاوە بە شتێکی بێ مانا ناودێر کرد.
لەلای خۆشییەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەرکۆنەی دەستگیرکردنی چالاکەوانانی کرد لەلایەن تورکیاوە و بەڵێنیدا کاربکات بۆ ڕزگارکردنیان.
وتیشی " حکومەتی ئەڵمانیا هەرچی لەتوانادا بێت لە هەموو ڕوویەکەوە دەیکات بۆ ڕزگارکردنی چالاکەوانەکان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز