وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک و هاوتا چینیەکەی وانگ یی، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە ئەنجامدا و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوانیان و قەیرانە جیهانیەکانیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی " هاریکاری نزیک لەگەڵ چیندا لە زۆر ڕووەوە گرنگە. لەڕووی سیاسەتی ژینگە و گۆڕانی کەش و هەواشەوە. بەبێ ئەو وڵاتەی کە زۆرترین دانیشتووی هەیە، ڕێی تێناچێت ڕووبەڕووی گۆڕانی کەش و هەوا و دەرەنجامەکانی ببیتەوە."
وەزارەتەکە لە زاری وتەبێژەکەیەوە ئاماژەشی بەوەدا ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتیەکان زۆر گرنگ دەبێت بۆ بنچینەی هاریکارییەکان، هەروەها بێربۆک و یی تاوتوێی " جیاوازییەکانی نێوانیان کردووە لە بۆچوونەکانیاندا " ، لەوانەش لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز