نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت سێـیه‌م منداڵ گیانی له‌ده‌سـتداوه پاش ئه‌وه‌ی له ڕێی ده‌ماره‌وه ئاوی موغه‌زی پـیسی تێـکراوه.
کاربه‌ده‌سـتان له نه‌خۆشـخانه‌ی زانکۆی ماینز ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان ئه‌و منداڵه یه‌کێـک بووه له‌و 11 منداڵه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاوێـکی موغه‌زیان تێـکرابوو که به به‌کتریا پـیس بووبوو.
دوو له منداڵه‌کان ڕۆژی شه‌ممه گیانیان له‌ده‌سـتدا.
نه‌خۆشـخانه‌که گوتی باری ته‌ندروسـتی منداڵه‌کانی دیکه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.