گازپڕۆم دەڵێت بەردەوامە لە هەناردەکردنی گاز لەڕێی ئۆکرانیاوە بۆ ئەوروپا

کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی وتی بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی ڕووسی لەڕێی ئۆکرانیاوە بۆ ئەوروپا، ئەوەش بەپێ داواکارییەکانی کڕیارە ئەوروپییەکان.

گازپڕۆم لە بەیاننامەیەکدا وتی لە 17 ی مانگی چواردا 57 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە گازی سروشتی ڕووسی لەلایەن کڕیارە ئەوروپییەکانەوە داوا کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز