ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـکرتێری گشـتی ڕێـکخراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب عه‌مر موسـا به سه‌ردانێـک گه‌یشـته که‌رتی غه‌ززه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی ڕێبه‌ری حه‌ماس کۆبۆوه و ڕایگه‌یاند ده‌بێت گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه لابـبرێت.
گه‌وره به‌رپـرسی ئه‌و ڕێـکخراوه 22 ئه‌ندامه له‌گه‌ڵ ئیسماعیل هه‌نیـیه له ماڵه‌که‌ی کۆبۆوه نه‌ک له ئۆفیسه‌که‌ی تا بۆچوونێـکی وه‌ها دروسـت نه‌بێت که کۆمکاری عه‌ره‌ب دان به ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا ده‌نێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیسرائیل گه‌مارۆی له‌سه‌ر غه‌ززه داناوه له‌وه‌تای حه‌ماس سێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له پاش شهڕێـکیدا له دژی باڵی فه‌تحی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس.
کۆمکاری عه‌ره‌ب پشـتگیری له سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس کردووه و داگیرکردنی غه‌ززه‌ی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ڕه‌تکردۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو له ئۆرشه‌لیم گوتی وڵاته‌که‌ی ڕێـگه ده‌دات که‌لوپه‌لی مرۆیی زیاتر به‌ره‌و غه‌ززه بـبرێت، به‌ڵام ناتوانێت ڕێـگه بدات هه‌روا به ئازادانه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کۆمه‌ڵی چه‌کداری حه‌ماس ڕه‌وانه‌بکرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 1:05 خوله‌که.