ئه‌ندامانی G8 داوایان کرد ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، هاوکات ده‌ڵێن ڕه‌نگه نزیکه‌ی 40 ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ککردنی وڵاتانی عه‌ره‌ب ته‌رخان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیموکراسی پـیاده بکه‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه له کۆتایی کۆنگره‌یه‌کی لووتکه‌یی دوو ڕۆژی وڵاتانی گه‌وره‌ی پـیشه‌سـازی جیهان هات که له دۆڤیڵی فه‌ڕه‌نسـا به‌سـترا. مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن به‌هاری وڵاتانی عه‌ره‌ب له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا له سه‌ره‌وه‌ی لیستی کارنامه‌ی کۆنگره‌که‌دا بوو.
گرووپه‌که له ڕاگه‌یاندنێـکی توندئامێزدا گوتیان " قه‌زافی هیچ ئاینده‌یه‌کی له لیبیای ئازاد و دیموکرات‌دا نه‌ماوه و ده‌بێت بڕوات." هه‌روه‌ها گرووپه‌که داوای کرد به‌کارهێنانی هێز له لایه‌ن هێزه‌کانی قه‌زافیـیه‌وه له دژی خه‌ڵـکی سـیڤیل ده‌سـتبه‌جێ ڕابوه‌سـتێت و ئه‌وانه‌ی لێی به‌رپـرسیارن لـێپـرسینهوهیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که دا‌واشیان له سوریا کرد له به‌کارهێنانی هێز و تۆقاندنی گه‌لی وڵاته‌که‌ی بوه‌ستێت. گوتیشیان ئه‌وان سه‌رسام بوون به‌و ژماره زۆره‌ی له خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ری ئاشتیخواز کوژراون و هه‌روه‌ها به‌و پـێشێـلکاریـیه گه‌ورانه‌ی له مافه‌کانی مرۆڤ کراون.
هه‌روه‌ها زیادبوونی نیگهرانیـیهکانیان سه‌باره‌ت به توندوتیژیـیه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌ربڕی و داوایان له سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح کرد به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
دا‌واشیان له هه‌ردوو حکومه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد ڕێز له‌و ڕێـکه‌وتنـنامانه‌ی نێوانیان بگرن و خۆیان دور بگرن له هه‌ر کارێـک که ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی کۆسپ له به‌رده‌م به‌ره‌وپـێشـچوون و چاکسـازیـیه‌کان.
ڕێبه‌رانی میسر و تونس ئاماده‌ی دانیشـتنێـکی تایبه‌تی گرووپه‌که بوون که تیایدا سه‌نگی خرایه سه‌ر هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و دیموکراسی.
گرووپی8 ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پـشـتیوانی له‌و وڵاتانه‌ی دیکه‌ی عه‌ره‌ب بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌مان گۆڕان بکه‌ن.