کۆمەڵەی حەوت داوا لە چین دەکەن یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا نەسەپێنێت

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە چین کرد پلانەکانی بۆ سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا جێبەجێ نەکات.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەمەریکا و کەنەدا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و بەڕیتانیا و نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان " یاسای پێشنیارکراوی ئاسایشی نیشتیمانی هەڕەشەی لەناوبردنی بنەمای ( یەک وڵات و دوو سیستم ) دەکات و دەسەڵاتەکانی حکومەتی خۆجێی لە ناوچەکە کەم دەکاتەوە."

هەروەها وتیشیان " داوا لە چین دەکەین دووبارە بیر لەو بڕیارەی بکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز