سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که تایبه‌ته به بارودۆخه سیاسیه‌که‌ی عێراق ، هه‌وڵێکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتوه و پڕۆژه‌که‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوو بیرۆکه‌یه ، یه‌که‌میان میکانیزمی دانوستاندنه‌کانه و دووه‌میشیان سه‌نگی خستنه سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تی داهاتووه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فوئاد حسێن نکوڵی له هه‌ندێ له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه نوسراون و ده‌ڵێت له پڕۆژه‌که‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له پۆسته‌کان نه‌کراوه و که‌سیش بۆ پۆستێک یان پۆستێکی تر دیاری نه‌کراوه و هه‌ر بۆیه‌شه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.