دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌ربازه‌ی تورکیا له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، پێشتر به ڕێکه‌وتنی هه‌ردوولا هاتوون و ئه‌و چه‌ند یه‌که سه‌ربازیه‌ی تورکیاش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نین بۆسه‌ر هه‌رێمه‌که و بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمه‌که. له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا باس و گفت و گۆ له‌سه‌ر بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستانی عیراق ده‌کات؟ دکتۆر فوئاد ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ردانه گرنگه بۆ هه‌ردوولا، و ئه‌جه‌ندای سه‌ردانه‌که‌ش کۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی له خۆگرتووه، له‌وانه دۆسێی ئابوری ، سیاسی، ستراتیژی، بارودۆخی عێراق و ناوچه‌که، و یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی دوور نییه باسبکرێت ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی به ئاسایشی سه‌ر سنوره‌کانه‌وه هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێندا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.