فریاد هیرانی: له‌به‌ر په‌ڕته‌وازه‌یی و نه‌بوونی خواستێکی یه‌کگرتوو کورد نه‌یتوانی مافه‌کانی خۆی له به‌غدا بسه‌پێنێت
شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌یشتونه‌ته به‌غدا به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقدا بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕاسته ڕێ له‌وبڕوایه‌دایه بۆ لایه‌نی کوردی جیاوازی له نێوان ئه‌م کۆبونه‌وانه و ئه‌وانی پێشوتردا نین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی پێشتر لایه‌نی کوردی پێشنیازی خۆی هه‌بووه (ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر) و گرێکوێره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی کرده‌وه.
ڕۆژنامه‌وان فریاد هیرانی ده‌شڵێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق زۆر لایه‌نی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێری پشتگوێ خستووه و تاکڕه‌وانه سه‌روسه‌ودای له پێکهێنانی حکومه‌تدا کردووه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیرانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.