پاش تێپه‌ڕینی 24 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا، هێشتاش زۆرێک له سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که کاریگه‌ری سایکۆلۆژی له‌سه‌ر ده‌ربازبووانی ئه‌نفال هه‌ر ماوه.
فریشته که‌وه پسپۆڕی سایکۆلۆژی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و کارانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ده‌روونی له‌سه‌ر ده‌ربازبووانی ئه‌نفال له ئاستی پێویستدا نه‌بوون و کاریش زۆر ماوه بکرێت و ئه‌و جۆره ئه‌رکانه‌ش هه‌ر ئه‌وه نییه به ته‌نیا به خۆمان بکرێت، به‌ڵکو پێویستی به کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌یه.
له میانه‌ی وتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح خانم که‌وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بۆچی دیارده سایکۆلۆژیه‌کان له ناو خانمانی ده‌ربازبووی ئه‌نفالدا زیاتره وه‌ک له پیاوان و ده‌شڵێت بێسه‌روشوێن کردنی ڕێژه‌یه‌کی زیاتری پیاوان له ئه‌نفالدا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دێموگرافی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا دروست کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتوێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.