ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی ته‌نها له سایه‌ی ڕێگه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌شداری له کاری سه‌ربازی له سوریادا ده‌کات.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ( ژان ئێڤ لودغیان) ئه‌مڕۆ به دوانگه‌ی ئاسایشی ئاسیای گوتووه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووخاندنی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت سزا و فشار زیاتر بکات.
زیاتر له ساڵێکه سه‌رهه‌ڵدانی دژ به حکومه‌ت له سوریا به‌رده‌وامه.
ڕۆژی شه‌ممه سیناتۆر جان مه‌ککه‌ین داوای له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما کرد سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا جهکدار بکات و ناوچه‌ی ئارامیان بۆ دابین بکات.
ڕووسیا هاوپه‌یمانی سوریایه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێگری له بڕیاره‌کانی دژ به سوریا ده‌کات.