وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا وتی لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەدا 67 پۆلیس برینداربوون، ئامانج لە خۆپیشاندانەکان بەرگریکردن بووە لە مافە کۆمەڵایەتی و ئازادییەکان.
وتیشی لە پاریس کە توندوتیژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی 48 پۆلیس برینداربوون، هەروەها سەرکۆنەی کارە تێکدەرەکانیشی کرد.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ لە تویتەر نوسیویەتی " بە توندی ئەو کردەوە توندوتیژانە سەرکۆنە دەکەم کە لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا لە پاریس کۆمەڵێک کەسی تێکدەر ئەنجامیاندا."
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا وتیشی لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا 95 کەس دەستبەسەر کراون.
سەرچاوە/ فرانس پرێس