فه‌ڕه‌نسا به نیازه 200 سه‌ربازی دیکه‌ی خۆی له ئه‌فغانسـتان بکێشێته‌وه
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا 200 سه‌ربازی دیکه‌ی خۆی له ئه‌فغانسـتان ده‌کێشێته‌وه.
به‌ڕێز سـارکۆزی گوتی ڕاده‌سـتکردنی پارێزگای کابول، له نێویدا ناوچه‌ی "سوورۆبی" ڕێگه خۆش ده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتری فه‌ڕه‌نسی. گوتیشی فه‌ڕه‌نسـا ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا مۆرده‌کات بۆ پته‌وکردنی کۆمه‌که سیڤیلیـیه‌کان و هه‌وڵه‌کانی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه.
مانگی ڕابردووش فه‌ڕه‌نسـا نزیکه‌ی 200 سه‌ربازی گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌که‌ی وه‌ک به‌شێـک له پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاسایشی له ئه‌فغانسـتاندا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌فغانی گوتی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی له 6 پارێزگا و 7 شـار و ده‌یان ناوچه که زۆربه‌یان له باکور و ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ن، له لایه‌ن هێزه‌کانی بیانیـیه‌وه ڕاده‌سـتی هێزه‌کانی ئه‌فغانی ده‌کرێنه‌وه.