فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌رۆکی نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان چوار لایه‌نه کوردیه براوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق (هاوپه‌یمانێتی کوردستان، گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی ئه‌و لایه‌نانه هاته کایه وه‌ک به‌رنامه‌ی کار له به‌غدا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی
له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت ئه‌رکی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی له‌و چوار لایه‌نه پـێکده‌هێنرێت، وتووێژکردنه له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌کانی تری عێراقیدا بۆ پـێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی و هه‌روه‌هاش به‌شداریکردن له حکومه‌تی نوێی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.