ده‌یان ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق که سه‌ربه كه‌ناڵی جودای ڕاگه‌یاندنن، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان هاوشێوه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا سازدرا، وه‌ک ده‌گوترێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی بۆ رۆژنامه‌وانان.
ڕۆژنامه‌وان هێمن لهۆنی ، یه‌کێک بووه له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه که تیایدا تاووتوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م کۆمه‌ڵه نوێیه کراوه و ده‌ڵێت یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه پاراستنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی و ئیتیکی ڕۆژنامه‌وانیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
به‌پێی یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، هه‌ركه‌سێك له سه‌ندیكایه‌ك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئه‌ندامبێت، ئه‌وا ئیدی مافی ئه‌ندامێتی له سه‌ندیکادا لێ ده‌سه‌نرێته‌وه ، به‌ڵام وه‌ک ڕۆژنامه‌وان لهۆنی ده‌ڵێت له کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستاندا، له چه‌ند ڕێکخراوی تردا ئه‌ندام بیت مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه و گرفتیش نییه.
ڕۆژنامه‌وان هێمن لهۆنی ده‌شڵێت له‌م کۆمه‌ڵه نوێیه‌دا ڕێوشوێنی تایبه‌تی هه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:03 خوله‌که.