هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه که 20 خاڵی له خۆ گرتووه بۆ کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق و تیایدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق و هه‌روه‌هاش جاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌وت و گاز له عێراقدا.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ : ده‌بێت له کۆنفرانسه نیشتیمانیه‌که‌ی عێراقدا کورد هه‌ر ڕۆڵی ناوبژیوان نه‌بینێت
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێک هه‌ن که بڕوایان به دیموکراسی نییه ده‌یانه‌وێت ئه‌م به‌نده دهستوریهیان داوه‌ته به‌ر تانه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م به‌نده ده‌ستوریه و ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت و له‌لایه‌ن کوردیشه‌وه هیچ لهبهردانهواندنێکی له‌سه‌ر ناکرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کۆنفرانسه‌که‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان که‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان چه‌ندێک به ڕاشکاوانه کێشه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر مێزی دانوستاندن تا بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت و ده‌شبێت کوردیش داخوازیه‌کانی خۆی بخاته سه‌ر هه‌مان مێزی دانوستاندن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:27 خوله‌که.