فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا براده‌رانی گۆڕان داوی دوو ڕۆژ مۆڵه‌تیان کرد چونکه گوتیان ده‌سه‌ڵاتی مۆرکردنی به‌یاننامه‌که‌یان نییه.
به‌ڕێز میرانی ده‌ڵێت ، له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بڕیار بوو به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربکرێت بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شاری سلێمانی و ده‌شڵێت باری پۆزه‌تیفانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه له‌ودا بوو پێنج لایه‌نی سیاسی پێکه‌وه دانیشتن ، که به سکاندنی دیوارێک ناودێری ده‌کات.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر خواستێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که هه‌بێت ئه‌وا ڕه‌وشه‌که ئارام ده‌بێته‌وه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئهجهندایهکی تر هه‌یه بۆ هێورکردنه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به داوای خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی له سلێمانی ، به‌ڕێز میرانی ده‌ڵێت ، ئه‌و هێزه کشاوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر خواستی خه‌ڵکی سلێمانیش ئه‌وه بێت پارتی باره‌گاکانی خۆی له شاری سلێمانی نه‌هێڵێت و به‌و هه‌نگاوه ڕه‌وشه‌که ئارام ده‌بێته‌وه ، ئه‌وا پارتی ئاماده‌یه بیکات.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.