هێشتاش کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌رده‌وامه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت ، هه‌ر له پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی عێراق تێبینی ده‌کرا ده‌وڵه‌تی یاسا سێرهی له کۆمیسیۆن گرتووه و ئێستاش له ده‌مێکدا کۆمیسیۆن خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم ئاماده ده‌کات ، بڕیارێک ده‌رکراوه بۆ ڕاگرتنی کاره‌کانی کۆمیسیۆن.
به‌ڕێز حه‌یده‌ری ده‌شڵیت له‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی دژی کۆمیسیۆن ده‌درێن ئامانج هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی و ناشزانرێت که‌ی کۆمیسیۆنێکی تر بۆ هه‌ڵبژاردن پێکده‌هێنرێت.
هاوکارمان به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.