یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاستی سزاکانی دارای و هه‌روه‌ها گه‌شتکردنی له‌سه‌ر سوریا فراوان کردووه و هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا له دژی حکومه‌تی سوریاش مه‌حکوم ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند که یه‌کێتی نابراو موڵک و سامانی سوریای سڕکردووه و هه‌روه‌ها گه‌شت کردن بۆ ئه‌وروپای له پتر له 7 که‌س و هه‌روه‌ها 4 کۆمپانیای قه‌ده‌غه‌کرد و به‌و پێـیه کۆی ناوی لیسته‌که‌ی گه‌یانده 34 که‌س ، له نێویاندا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا. هه‌روه‌ها سزا نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌گرێته‌وه ، ئه‌وانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌وه تاوانباریان ده‌کات که پشتیوانی له 3 مانگ له هه‌وڵه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی جودابیران له سوریادا.
ئه‌و سێ فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران ئه‌وانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له سزاکه‌یدا کردوونیه‌ته ئامانج ، بریتین له ئه‌فسه‌رانی پایه به‌رزی له‌شکری که قاسم سولیه‌مانی و موحه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها حوسه‌ین ته‌یبی جێگری فه‌رمانده بۆ کاروباری سیخوڕی له خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر کۆمپانیایه‌کی موڵکداری و دوو دامه‌زراوه‌ی دیکه‌ی سوریدا سه‌پاند و به دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د تاوانباریان ده‌کات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ینی له کوبوونه‌وه‌یه‌ک له برۆکسل، بڕیار بوو ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌یانامه‌یه‌کی گرنگ په‌سه‌ند بکه‌ن و تێدا به‌رنووسه‌که ڕه‌فتاری سوریای په‌یوه‌ست به توندوتیژی ئه‌وه‌ی مایه‌ی قبوڵ کردن نیـیه و هه‌روه‌ها سه‌رسوڕهێنه‌ر مه‌حکوم بکات. ئه‌و توندوتیژیه‌ی ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی خۆیدا ده‌یکات. به‌رنووسه‌که ده‌ڵێت ڕێبازی سوریای له‌مه‌ڕ سه‌رکوتکردن، شه‌رعیه‌تی سوریا ده‌خاته به‌ر گومانه‌وه.