ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی سههم و سه‌نه‌د له بازاڕه‌کانی دراوی ئه‌وروپا دابه‌زین و کاردانه‌وه به پـێشـنیازی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یۆنان جۆرج پاپاندریۆ که ڕیفراندۆم بکرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی لێـخۆشـبوونی قه‌رزی ئه‌وروپا که هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر کرا.
بۆرسه‌ی زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا نێوان 2.5 له سه‌د دابه‌زی و سه‌ر له بهیانیـیهکهشی ئه‌م دابه‌زینه له سه‌دا 4 بوو.
به‌ڕێز پاپاندریۆ پـشـتیوانێـکی به‌هێزی به‌رنامه‌که بووه که ده‌توانێت له قه‌رزی یۆنان به ڕاده‌ی 140 ملیار دۆلار که‌مبکاته‌وه، له کاتێـک داوا له وڵاته‌که‌شی ده‌کرێت بۆ سـاڵانی داهاتوو بڕیاری که‌م خه‌رجکردن و ده‌ست پـێوهگرتن بدرێت.
هه‌رچه‌نده دووشه‌ممه به‌ڕێز پاپاندریۆ به ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سۆشیالیستی له په‌رله‌مان گوت ئێمه ملکه‌چی فه‌رمانی گه‌لی یۆنانین. ئه‌و گوتیشی ئه‌گه‌ر گه‌لی یۆنان به‌رنامه‌که‌یان نه‌وێت، ئه‌وا به‌رنامه‌که جێبه‌جێ ناکرێت.
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا و جیهان په‌سـنی به‌رنامه‌که‌یان داوه به ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزی یۆنان و هێورکردنه‌وه‌ی باری بازاڕه‌کانی دراوی جیهان که نیگه‌رانی تێـکچوونی باری ئابوری یۆنانن.
هێرمان ڤان ڕۆمپـهی و خۆزێ مانۆێل باڕۆسۆ هه‌ردوو به‌رپـرس له یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتوویانه ئه‌وان بڕوای ته‌واویان به یۆنان هه‌یه که پـشـتگیری له ڕێـکه‌وتنی هه‌فته‌ی ڕابردووی ناوچه‌ی یورۆ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان ده‌کات.
به‌ڵام چه‌ند مانگێـکه خه‌ڵـکی یۆنان کاردانه‌وه‌ی ناڕهزایهتیـیان نیشـانداوه به زیادکردنی باج و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی که حکومه‌تی ئه‌ثینا ناچار بووه بیکات بۆ ڕازیکردنی قه‌رزدارانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
خه‌ڵـکی ده‌سـتیان له خۆپـیشـاندان داوه و هێندێـکیان به توندوتیژی به‌ڕێوه‌چوونه.