له دوازده‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایی له دژی حوکمڕانی 30 سـاڵه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسری، ئه‌مڕۆ به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌رانی میسری له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خڕبوونه‌وه و هه‌روه‌ها له ده‌مێـکی پـێشوهختی ئه‌مڕۆدا ده‌نگی ده‌سـتڕێژ له‌و گۆڕه‌پانه پـڕ جه‌ماوه‌ره‌دا بیسـترا، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـک له‌مه‌ڕ برینداربوونی و کوژرانی ئاکامی ئه‌و دهسـتڕێژه له گۆڕێ‌دا نیـیه.
هاوکات میدیای حکومه‌تی میسری ده‌ڵێت به‌ڕێز حوسنی موباره‌ک ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ تیمی ئابوری خۆی کۆبووه‌وه که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حکومه‌ته نوێـیه‌که‌ی له‌خۆگرتبوو. سه‌نگی وتووێژه‌کانیان قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی وڵات بوو ئه‌وه‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت ڕۆژانه 310 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر میسر بکه‌وێت.
دوێنێ هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار له خۆپـیشـانده‌ران دژ به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک له هه‌مان گۆڕه‌پانی ته‌حریر گردبوونه‌وه و داوای ڕۆیشـتنی موباره‌کیان ده‌کرد، به‌ڵام حوسنی موباره‌ک په‌یمانی داوه خولی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ته‌واو بکات.