پۆلیسی میسر گازی فرمێسک ڕێژ و شیلانکی ئاوی به‌دژی خۆنیشانده‌ران له قاهیره به‌کارهێنا، که له‌وێ به هه‌زاران که‌س کۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌دژی سه‌رۆک موباره‌ک و حکومه‌ته‌که‌ی.
خۆنیشانده‌ران داوای چاکسازی ئابوری و سیاسی ده‌که‌ن. خۆنیشاندانه‌کانی تونس ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی له‌سه‌ر کار لادانی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان هه‌وێنی خۆنیشاندانه‌کانی میسرن. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیرکرانیان پێشتر به هه‌زاران که‌س به‌ڵێنی به‌شداریکردن له خۆنیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری دا له قاهیره و ژماره‌یه‌کی تری شاره‌کانی میسر.
خۆنیشاندانه‌کان به ڕێگای ماڵپه‌ڕان ڕێکخستران هی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌وان له‌بری گه‌نجه‌کانی میسر قسه ده‌که‌ن که بێزار بوون له ده‌ست هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه.
چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی میسری" کفایه" و بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان هی شه‌شی نیسان خۆنیشاندانیان ڕێکخست له‌سه‌ر 'فێس بوک و تویته‌ر.'
پارتیه یاساییه‌کان وه‌ک پارتی لیبرالی 'وه‌فد' و هه‌روه‌ها ئیخوان ئه‌لموسلمین-ی به‌ربه‌ندکراو(گه‌وره‌ترین و ڕێـکخراوترین کۆمه‌ڵی ئۆپۆزیسیۆن) به ڕه‌سمی پشتگیری خۆنیشاندانه‌کانیان نه‌کردووه به‌ڵام ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانیان به‌شداری ده‌که‌ن.