هه‌زاران چالاکوانی ئۆپـۆزسیۆن له میسر بۆ چوارده‌هه‌مین ڕۆژه له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ن بۆ فشـارکردن به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر وێڕای ژماره‌یه‌ک له بهردانهواندنی سیاسی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه که کراوه. ناڕه‌زایـیه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له که‌شێـکی ئارمتردا بووه.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن له شهویشـدا هه‌ر له مه‌یدانی ته‌حریر مابوونه‌وه و ده‌واریان هه‌ڵدابوو و پهیمانیشـیان داوه هه‌ر له‌وێ بمێنـنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێز موباره‌ک ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له پاش 30 سـاڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردن.
هاوکات کابینه‌ی حکومه‌تی میسری که له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سـتنیشـان کرا، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـازدا له‌وه‌تای سهرههڵـدانهکه ده‌سـتیپـێکردووه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له پاش وتووێژه بێ پـێشینهکانی عومه‌ر سوله‌یمان جێـگری سه‌رۆکی میسر دێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا که پـشـتیوانی خۆپـیشـانده‌رانی میسر ده‌که‌ن و به گشـتی خوێندکاران ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی میسر ده‌که‌ن.
ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی میسری ده‌ڵێن حکومه‌ت نه‌یتوانیوه کرۆکی داواکانی ئۆپـۆزسیۆن بهێنێته دی که ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌جێی حوسنی موباره‌که له پـۆسـتی سه‌رۆکی میسر، وه ده‌ڵێن عومه‌ر سوله‌یمان جێـگری سه‌رۆکی میسر ئه‌و لهبهردانهواندنهی کردووه له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه بێ پـێشـینهیانهی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کراون، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌کانیان وه‌ها ناودێرکرد که هه‌نگاوی یه‌که‌مه له‌و دیالۆگه‌ی هه‌یه.
هه‌تا ئێسـتا ئاشـکرا نیـیه که‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له میسر بۆ جارێـکی تر کۆده‌بنه‌وه.
مه‌یدانی ته‌حریر شوێنی پـێـکدادانی خوێناویانه‌ی نێوان لایه‌نگران و دژه‌به‌رانی سه‌رۆکی میسر بووه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا. مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره شوێنی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی دژه موباره‌ک بووه که له ڕۆژی 25 ی یه‌که‌وه سه‌دان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له قاهیره و له شوێنه‌کانی تری وڵاته‌که داوای کۆتاییهێنان به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌و توندوتیژیانه‌ی به‌هۆی خۆپـیشـاندانهکانهوه هاتوونه‌ته ئارا زیاتر له 300 که‌س کوژراون.