جێـگری سه‌رۆکی میسر عومه‌ر سوله‌یمان ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ده‌ستبه‌جێ ده‌سـت له سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبگرێت، ده‌ڵێت ئه‌مه "بانگهوازێـکه بۆ بێ سه‌روبه‌ری."
ئه‌م لێـدوانه‌ی عومه‌ر سوله‌یمان له کاتێـکدا هات که خۆپـیشـانده‌ران بۆ ڕۆژێـکی دیکه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان پشـتگوێ خست و له شه‌قامه‌کانی قاهیره‌ی پایته‌ختدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕی، هه‌روه‌ها هه‌تا شه‌ویش بچڕ بچڕ ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسـترا.
خۆپـیشـانده‌ران ئه‌وانه‌ی له دژی بڕیاری حوسنی موباره‌کن بۆ مانه‌وه‌ی له پـۆسـته‌که‌ی به‌ڵێنیان داوه ڕۆژی هه‌ینیش خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی سـازبکه‌ن.
به‌ڕێز سوله‌یمان له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر گوتی سه‌رۆک موباره‌ک نه‌خشه‌ی ڕێـگایه‌ک داده‌نێت بۆ تاووتوێکردنی داواکاری خۆپـیشــانده‌ران. گوتیشی ئه‌و ده‌سـتیکردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری گه‌نجان و کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
عومه‌ر سوله‌یمان گوتیشی ئیخوان ئه‌لموسلیمین که گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ئۆپـۆزسیۆنه دوودڵن سه‌باره‌ت به به‌شـداریکردن له وتووێژه‌کاندا. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پـشـتڕاستکردهوه که ده‌ڵێن جه‌مالی کوڕی سه‌رۆک موباره‌ک خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی کاندید ناکات.
جێـگری سه‌رۆکی میسر پـێـکدادانه‌کانی قاهیره‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و لایه‌نگرانی حکومه‌تی به پـیلانک ناوزه‌دکرد. به‌ڕێز سوله‌یمان گوتی حکومه‌ت ده‌سـتی تیایدا نیـیه و ده‌یه‌وێت بزانێت کێن ئهوانههی له‌وه به‌رپـرسیارن.