له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی میسره‌وه جێـگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان خوێندیه‌وه، حوسنی موباره‌ک ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی داوه‌ته ده‌سـتی سه‌رکردایه‌تی له‌شـکری وڵاته‌که.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی عومه‌ر سوله‌یمان له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خه‌ڵـکی میسر به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌سـتیان به ئاهه‌نگگێڕان کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له 25 ی مانگی یه‌که‌وه ڕۆژانه میسریـیه‌کان به هه‌زاره‌ها ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان به مه‌به‌ستی گوشـارخستنه سه‌ر حوسنی موباره‌ک هه‌تا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له پاش 18 ڕۆژ بۆ دوا جار موباره‌ک وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا.
میسریه‌کان له خۆشی ده‌ستبه‌رداربوونی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، شه‌وی هه‌ینی 11 ی دووی 2011
ئاژانسی هه‌واڵه‌کان له زاری کاربه‌ده‌سـتانه‌وه ده‌ڵێن موباره‌ک قاهیره‌ی پایته‌ختی جێهێشـتووه و به‌ره‌و ماڵه‌که‌ی خۆی له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخی سه‌ر ده‌ریای سوور ڕۆیشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ده‌سـت لهکارکێشـانهوهکه پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌ریشی سینا ڕوویداوه و له ئاکامدا یه‌ک که‌س کوژراوه و 20 ی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـانده‌ران له قاهیره گه‌مارۆی چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و هه‌روه‌ها کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیان دابوو.