ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری میسر و ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵات ده‌ڵێن حوسنی موباره‌ک داواکاریـیه‌کانی خۆپـیشـانده‌ران جێبه‌جێ ده‌کات.
له‌وه‌ته‌ی 17 ڕۆژه‌وه هاوڵاتیانی میسری له خۆپـیشـانداندان و داوای لابردنی سه‌رۆک موباره‌ک ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی بۆ نزیکه‌ی 30 سـاڵه له ده‌سه‌ڵاتدایه و خۆپـیشـانده‌ران داوایان کردووه که ده‌ستبه‌جێ واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری میسر کۆبوونه‌وه‌یان سـازدا به‌بێ فه‌رمانده‌ی گشتیان به‌ڕێز موباره‌ک.
له‌شـکری میسری له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حکومی پـشـتیوانی بۆ داواکاریـیه شه‌رعیـیه‌کانی خه‌ڵک خسته ڕوو. گوته‌بێژی سوپا ڕایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری تاووتوێی ڕێوشوێنه‌کان ده‌که‌ن بۆ پاراسـتنی وڵات و هاوڵاتیان.
به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ئهلقاهیرهدا هاواری خۆشی کرا له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه. هاوکات دکتۆر و پارێزه‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر که‌وتنه مانگرتن.