دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت که بوونه مایه‌ی ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك، به هه‌زاره‌ها کرێکار له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میسر مانیان گرت که داوای موچه‌ی زیاتر و ڕه‌وشێـکی باشتری کاریان ده‌کرد.
زیا له 10 هه‌زار کرێکاری کارگه‌ی کۆتاڵ له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا مانگرتنیان نوێ کرده‌وه. هه‌روه‌ها کارکه‌رانی له شوێنه‌کانی تری کاریش وه‌ك هاتوچۆ و بانکه‌کانیش هاتنه ده‌ره‌وه.
بانکه‌کان هێـشتا له میسر داخراون و وا باوڕدهکرێت له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش نهکڕێنهوه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌شکری ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که ههنگاوێـکیان به‌ره‌و پێش نا بۆ هێنانه دی چاکسازیـیهکانی حکومه‌ت که له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داوا کرابوون و به‌ڵێنیان دا به دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێکی نوێ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کیان ناونیشان کرد بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستور و داوایان لێکردن له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا پێشنیاره‌کانیان بخه‌نه به‌رده‌ست.