ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی میسر حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ حوسنی موباره‌ک بڕیـیه‌وه، به ده‌یان هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان میسر بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داوای سزای توندتریان بۆ ده‌کرد.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ڕژانه مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره و هه‌روه‌ها شه‌قامه‌کانی هه‌ردوو شـاری ئسکه‌نده‌ریـیه و سوه‌یس و که‌وتنه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگا بۆ حوسنی موباره‌ک و کوڕه‌کانی و داروده‌سـته‌که‌ی ده‌ریکردوون. ده‌ڵێن ئه‌و سزایانه‌ی زۆر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد که‌مترن.
خۆپـیشـانده‌ران دادی وڵاته‌که‌یان تاوانبارده‌کرد به‌وه‌ی هێشـتا پاشماوه‌ی ڕژێمی پـێشـووه، بۆیه داوای پاکسـازی له نێویدا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها داوای کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان کرد و دروشـمیان له دژی موشیر حسێن ته‌نتاوی گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکر ده‌گوته‌وه.