سیسی : ناوچەکە پێویستی بە چارەسەری سیاسی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان

سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی وتی ئەو کێشانەی کە هێشتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماون پێویستی بە زیادکرنی هەوڵە نێودەوڵەتیەکان هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە ئەوەش دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەکان و گەڕانەوەی ئارامی ئاسایش بۆ ناوچەکە.

عەلا یوسفی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماریی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە وتی " لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا دوو سەرۆکەکە باسیان لە گەشەکردنی هەندێک لە بابەتە هەرێمییەکان کرد و لەسەروو هەمووشیانەوە باسیان لە ڕەوشی لیبیا کردووە."

دوو سەرۆکەکە رێکەوتن لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و گفتوگۆکردن لەنێوان دوو وڵاتەکەدا سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی هەرێمی و جیهانی کە جێی گرنگی پێدانی هەردوولان و هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز