دادگایه‌کی میسری 26 که‌س به تاوانی کارکردن له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبناندا حوکم ده‌دات
دادگایه‌کی وڵاتی میسر 26 که‌سی تۆمه‌تبارکردووه به تاوانی پـیلان‌گێڕان بۆ سـازدانی هێرش له میسـردا له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵڵای لوبناندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له قاهیره ئه‌و که‌سـانه تۆمه‌تبارکران به پـیلاندانان بۆ هێرشـکردنه سه‌ر شـوێنێـکی گه‌شـتیاری له میسر و هه‌روه‌ها به پـلان دانان بۆ هێرشـکردنه سه‌ر که‌شـتیـیه‌کانی که‌ناڵی سویس.
سـزای ئه‌و که‌سـانه له نێوان 6 مانگ بۆ 25 سـاڵه له زینداندا.
شـایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی چواری سـاڵی 2009 وه ئه‌و 26 که‌سه له زینداندان ده‌مێـک حکومه‌تی میسر ئاشـکراکردنی شـانه‌یه‌کی حزبوڵڵایان ڕاگه‌یاندبوو.
له لای خۆیه‌وه ڕابه‌ری حزبوڵڵا گوتی یه‌کێـک له‌و که‌سـانه ناسـراوه به سـامی شه‌هاب که که‌سێـکی چالاکی حزبوڵڵا بووه ئه‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له ڕه‌وانه‌کردنی چه‌کی قاچاخ بۆ کۆمه‌ڵی حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی له که‌ناری غه‌ززه.
حزبوڵڵا ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسـته‌ی قاهیره کردبوو سه‌باره‌ت به ڕازی نه‌بوونیان بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سـنووری نێوان غه‌ززه و میسر به شـێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه که حه‌ماس تیایدا باڵاده‌سـته.