که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپـۆزسیۆنی میسر و براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که کاندید ناکات، چونکه هێشـتا دیموکراسی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا نهکێشـاوه.
به‌رادعی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتی ویژدانی ڕێگه‌ی پـێنادات خۆ بۆ سه‌رۆکایه‌تی یان هه‌ر پـۆسـتێـکی دیکه‌ی فه‌رمی کاندید بکات ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی سـیسـتهمێـکی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراسیدا نه‌بێت. ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه ته‌نها به ڕوکه‌ش دیموکراسی پـیاده بکرێت و له کرۆکدا نا.
گوتیشی ئه‌و هه‌ست ده‌کات هێشـتا ڕژێمی پـێشـووی حوسنی موباره‌ک وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌بات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌رادعی یه‌کێـک له‌و که‌سایه‌تیـیه میسریـیانهی له‌گه‌ڵ حوکمڕانی کاتی له‌شـکری بۆ وڵاته‌که‌دا نیـیه. ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری تاکڕه‌وانه بڕیاره‌کان ده‌رده‌کات و به شێوه‌یه‌ک دووبه‌ره‌کی لێـکه‌وتۆته‌وه.