له قاهیره له میسر دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی توند کرایه سه‌ریان، خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ته‌حریر خۆیان ڕێکخسته‌وه و هه‌تا دره‌نگانێك مانه‌وه، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری دژ به ڕابه‌رانی پێشوو و ئێستای وڵات.
نزیکه‌ی کاتژمێر 3 ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ ده‌رکردنی خۆپیشانده‌رانی که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆیان شکاندبوو، پۆلیسی سه‌ربازی به دار و ته‌قه‌کردن به ئاسماندا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر مه‌یدانه‌که. سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌کان ده‌ڵێن 2 که‌س کوژران و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون.
گه‌واهیدران ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران ڕوبه‌ڕوی لێدان بوونه‌وه. له کاتێکدا په‌ڵه خوێن له شه‌قامه‌کاندا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ده‌بینرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له میسر ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه تێیدا هاتووه پۆلیس له ههوڵێاندا بۆ ئه‌نجامدانی بڕیاری قده‌غه‌کردنی هاتووچۆ ڕوبه‌ڕوی ئاژاوه‌گێڕان بووه‌ته‌وه. به‌رپرسیارێتی توند و تیژیـیهکهشی خسته ئه‌ستۆی ده‌رچوان له یاسا.
میسریه‌کان نائومێدی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ڕابه‌ره سه‌ربازیه‌کان که توانیان کۆنتڕۆڵی وڵات بکه‌ن. خۆپیشانده‌ران ڕۆژی هه‌ینی داوایانکرد ( مشیر طه‌نطاوی محمد ) که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ده‌کات له سه‌رکار لابرێت.