فه‌ڵه‌ستینیه‌کانی که‌رتی غه‌زه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌توانن به ئازادی بچنه نێو غه‌زه‌وه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی میسڕ به‌ربه‌سته‌کانی له سه‌ر سنوری غه‌زه هه‌ڵگرت.
سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی که به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واویان هه‌بوو ڕێبازی نوێی حکومه‌تی کاتی میسڕیان قۆسته‌وه‌و چوونه نێو میسڕه‌وه ئه‌مه‌ش له یه‌که‌م ڕۆژی کردنه‌وه‌ی سنوری ڕه‌فه‌ح.
په‌یامنێرێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک فه‌ڵه‌ستینی ڕێگایان پێ نه‌دراوه بچنه میسڕه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی نێویان له لیستی داوا کراوانی میسڕدا هه‌بوو.
شایانی باسه سنوری ڕه‌فح ته‌نها خاڵی ڕه‌سمیه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ ناو غه‌زه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وان جارێکی تر ئه‌و سنوره به پێی یاساکانی به‌ر له 2007 به ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی که پاسه‌پۆرتیان هه‌یه جارێکی تر ده‌توانن ڕۆژانه به‌و سنوره تێپه‌ڕ ته‌نها ڕۆژانی هه‌ینی و پشوودانی ڕه‌سمی ئه‌و سنوره داده‌خرێت. ژنان ده‌توانن به بێ هیچ کۆسپێک ده‌رباز ببن هاوکات پیاوانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 40 ساڵان پێویسته ڤیزای میسڕ له سه‌ر سنور وه‌رگرن.
ئاژانسی هه‌واڵی میسڕ ناسراو به MENA ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنوره به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ کۆتایی هێنان به‌و دابه‌ش بوونه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان و ئاشت بوونه‌وه‌ی نیشتیمانیان. له مانگی 4 دا میسڕ ده‌ستپێشخه‌ری ناوبژیوانی کرد له نێون لایه‌نی فه‌تح و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی نه‌یاری که ئه‌مه‌ش کۆتایی هێنا به 4 ساڵی گرژی و ئاڵۆزی.