چالاکوانانی میسری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی وڵات یه‌که‌مین ساڵیادی ڕاپه‌رین ده‌گێڕێت ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پـێشووی له ده‌سه‌ڵات لادا.
کۆمه‌ڵێـکی بچوک له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه چادریان له نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریردا هه‌ڵداوه و ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی میسری رژاونه‌ته نێو جاده و بانه‌کانه‌وه و هه‌ندێکیان ئاهه‌نگی ساڵیادی راپه‌رین ده‌گێڕن و هه‌ندێکی دیکه‌یان داوای کۆتایی هاتنی حوکمڕانی له‌شکری ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه گردبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی میسریـیه‌کان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له لایه‌ن زۆرێک له میسریه‌کان به دووهه‌م هه‌ینی توڕه‌یی ناوده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ 18 هه‌مین رۆژی ڕاپه‌ڕینی ساڵی رابردوو.
له گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به لای که‌م 27 گروپی دیموکراتخواز به‌شداریان کرد و زۆربه‌یان داوای ده‌ست به‌جێ کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی له‌شکری و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ حکومه‌تێکی سیڤیلیان کرد.